بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو.
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندووە کە درێژە بە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق دەدات و لە گەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی وتووێژ دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە هیوادار بووە لە گەڵ سەرجەم لایەنەکان هاوکاری بکرێت بەڵام ڕێز لە بڕیارەکەی ڕەوتی سەدر و دەست لە کار کێشانەوەی ئەندامەکانی لە پەرلەمانی عێراق دەگرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکان لە گەڵ هەمووان بەردەوام دەبێت تا بە بەشداری و هاوبەشی، ئامانجەکانی گەلی عێراق بۆ ئاسایش و سەقامگیری مسۆگەر ببێت و عێراق پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی بە دەست بێنێتەوە./.