بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید هادی سەید ئۆفۆقهی شارەزا و شرۆڤەکاری سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی عێراق و پڕوپاگەندەی دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە، ئەم لێدوانانەی بە سیاسەت و هەڵوێستی ئەمریکا لە سەر زمانی فۆئاد حوسێنەوە ناو برد.
سەید ئۆفۆقهی وتی: لێدوانەکانی ئەم دواییەی فۆئاد حوسێن لە گەڵ سیاسەتی سەربەخۆی دەرەوەی عێراق یەک ناگرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە ناوبراو کەسێکە کە بە تەواوی بەسراوەیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
ناوبراو وتی: هەرێمی کوردستان تۆمەتبارە بە پەیوەندییەکی نزیک لە گەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمریکا وەک شوێنی پیلانگێڕی لە هەولێرە و ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان پێکەوە بنکەی سەربازیی هەریر بەڕێوە دەبەن.
ئەم شرۆڤەکارە ئێرانییە وتی: بەسراوەیی فۆئاد حوسێن بە هەرێمی کوردستان کە لە ژێر کاریگەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیدایە، ناتوانێت پیشاندەری سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆی عێراق بێت و ئەم سەربەخۆییە تەواو نییە.
سەید هادی سەید ئۆفۆقهی وتی: دوو خاڵی گرنگ دەبێت باس بکرێت، یەکەم ئەوەی کە فۆئاد حوسێن نوێنەری سیاسەتی سەربەخۆی دەرەوەی عێراق نییە و دووەم ئەوەی کە ئەمریکییەکانن لە پاش 2003 تا ئێستا بە بێ موڵەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی عێراقیان داگیرکردووە و لە بوارە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەدا دەستێوەردانیان هەیە.
وتیشی کە فۆئاد حوسێن بۆ لە بەرامبەر دەستێوەردانە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە عێراق بێدەنگە؟/.