بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە کە فەتوای جیهادی ئایەتوڵڵا سیستانی پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ ڕزگارکردنی عێراق بووە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر ڕایگەیاند: بە ڕێزەوە فەتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی لەو کاتە چارەنووسسازەدا وەبیردێنینەوە، دەبێت زۆر لێی تێبگەین، لە بەر ئەوەی کە لە ڕاستیدا پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە دەستی تیرۆریزم بوو.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: دەبێت بیر لە شەهیدانی نیشتمان و کەمئەندامان بکەینەوە و ئاوڕ لە ژیانی ئەو کەسانەش بدەینەوە کە گیانی خۆیان کردە قوربانیی نیشتمان و کەرامەتی خەڵکەکەی./.