بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید روحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی ڕێکخراوی گومرکی ئێران سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی ئەفریقی وتی: لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی لە 55 وڵاتی ئەفریقی، ئێران هەناردەی بۆ 50 وڵات هەبووە کە لە ڕووی ژمارەی وڵاتی مەبەستەوە، زۆر باشە بەڵام ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە ئاستێکی خوازراودا نییە و تەنیا لە سەدا 2.5 ی هەناردەی ئێران لە ساڵی ڕابردوو بۆ وڵاتانی ئەفریقی بووە.
ناوبراو وتی: ئەم ڕێژەیە لە بەرامبەر ڕوبەری جوگرافی و ڕێژەی دانیشتووانی ئەفریقا بەراورد بە کیشوەرەکانی دیکە زۆر کەمە، ئێران خاڵی هاوبەشی لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقی هەیە، هەر بۆیە دەبێت بە هۆی نزمبوونی نرخی کاڵای ئێرانییەوە، هەناردە بۆ وڵاتانی ئەفریقا زیاتر ببێت.
لەتیفی وتی: لە ساڵی ڕابردوو 2 ملیۆن و 526 هەزار و 399 تەن کاڵا بە بڕی یەک ملیار و 199 ملیۆن و 442 هەزار و 150 دۆلار هەناردەی ئەفریقا کراوە کە وڵاتی غانا بە 586 هەزار تەن بە بڕی 353 ملیۆن دۆلار لە پلەی یەکەمدایە. ئەفریقای باشور بە 254 ملیۆن دۆلار، نایجڕیا بە 125 ملیۆن دۆلار، موزامبیک بە 98 ملیۆن دۆلار، کینیا بە 77 ملیۆن دۆلار، سودان بە 73 ملیۆن دۆلار، جەزایر بە 67 ملیۆن دۆلار، تانزانیا بە 55 ملیۆن دۆلار، سۆمالیا بە 29 ملیۆن دۆلار و کۆتدیڤوار بە 15 ملیۆن دۆلار لە پلەکانی دووەم تا دەیەمدان.
وڵاتانی ئەسیوپیا، لیبیا، میسر، مەراکیش، جیبۆتی، مۆلداڤیا، مەداگاسکار، سنێگال و ئۆگاندا لە پلەکانی دواتر ناویان هاتووە.
وتەبێژی گومرکی ئێران وتی کە کۆی گشتی هەناردەی ئێران بۆ 50 وڵاتی ئەفریقی نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە.
لەتیفی سەبارەت بە هاوردەش لە وڵاتانی ئەفریقی وتی: لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی تەنیا لە 18 وڵاتی ئەفریقی هاوردەمان هەبووە کە لە ڕووی بایەخەوە 60 ملیۆن و 370 هەزار و 959 دۆلار و لە ڕووی کێشيوە تەنیا 65 هەزار و 228 تەن بووە کە تانزانیا بە 44 هەزار و 706 تەن کاڵا بە بڕی 14 ملیۆن و 656 هەزار دۆلار لە پلەی یەکەم، غانا بە 7 ملیۆن و 473 هەزار دۆلار، ئەسیوپیا بە 7 ملیۆن و 256 هەزار دۆلار، ئەفریقای باشور بە 6 ملیۆن و 445 هەزار دۆلار، کینیا بە 6 ملیۆن و 303 هەزار دۆلار، سیشڵ بە 4 ملیۆن دۆلار، زیمباوێ بە 3 ملیۆن و 851 هەزار دۆلار، سوازیلەند بە 3 ملیۆن و 711 هەزار دۆلار و میسر بە 3 ملیۆن و 578 هەزار دۆلار گەورەترینی ئەو وڵاتانەن کە زیاترین هەناردەیان لە گەڵ ئێران هەبووە./.