بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە هۆشداریی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دۆخی نالەباری مرۆڤیی ئەفغانستان لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامە، سەرۆک کۆماری ڕووسیاش ڕایگەیاند کە ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان ئەرکی وڵاتانی ڕۆژئاوایە.
ڤلادیمیر پوتین لە پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکمانستان، وتی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتە دەبێت بەڵێنەکان و تێچووە سەرەکییەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان لە پاش شەڕ و کشانەوەیان لەو وڵاتە لە ئەستۆ بگرن.
پوتین وتی: بوونی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ ماوەی 20 ساڵ لە ئەفغانستان، ئەم دۆخەی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە هێناوەتە پێشەوە./.