بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی وڵاتەکەی و ئەگەری دووبارە کاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، وتی: هەمووان بە تایبەت من ترسمان لە کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی هەیە و بەم هۆیەوە بیر لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران ناکەمەوە، پەرلەمان دەبێت هەر کەسێک شیاو بێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هەڵیبژێرێت و کابینەی نوێ دەبێت بە بێ کێشە و بەربەستەکان کە هەندێک حزب و لایەنی سیاسی دەیخەنە بەردەم سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پێک بهێندرێت.
نەجیب میقاتی وتی: لوبنان لە ئێستادا کەوتووەتە بەردەم دوو ڕیانێک و ئێمە ناتوانین لە سەر شێواز و سیاسەتی پێشوو بەردەوام بین، پێویستە لە ڕێکەوتنی تائیف دەست پێبکەین و ئەم ڕێکەوتنە بەهێز بکەین و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی لوبنان پەرەی پێبدەین.
ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: بە پێکهاتەی ئێستای پەرلەمان پێناچێت کە کەسێک بتوانێت لە پرۆسەیەدا کێشەیەک بخوڵقێنێت و هەر بۆیە ئەگەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو زیاتر بووە، ئەڵبەت ڕەنگە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەندێک دوابکەوێت بەڵام لە ئاکامدا دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت./.