بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ چیدی ناتوانێت بۆ دیاریکردنی چارەنووسی وڵاتانی ئەورووپی بڕیار بدات.
ناوبراو وتی: پێم وایە کە ئەم ڕاستییە کە ناتۆ ناتوانێت بۆ چارەنووسی وڵاتانی ئەورووپی بڕیار بدات، بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە سزاکانی ئۆکرانیا لە دژی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و بەرپرسانی دیکە پێویستی بە کاردانەوە نییە.
لاوڕۆڤ وتی کە گرنگ نییە منداڵێک بە چ کەرەستەیەکەوە سەرقاڵ بکرێت./.