بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا، ئەمڕۆ هەینی 10 ی حوزەیرانی 2022، بە سەردانێکی فەرمی و بە یاوەری شاندێکی باڵای سیاسی و ئابوری گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی هەر دوو وڵات، لە ڕیزی بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ڤەنزولیایە بۆ ئێران./.