بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی کەتائیبی حزبوڵڵا بە ئەنجامدانی هێرشەکەی هەولێر لە لایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، وتی: ئەم تۆمەتبارکردنە جێی شانازی ئێمەیە بەڵام ئێمە ئاگامان لە هێرشەکە نییە.
ناوبراو وتی کە ئەوان دەبێت واز لەم تۆمەتبارکردنە بێنن، بە پێچەوانەی ئەمەش ژیریان دەکەین.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاندووە کە کەتائیبی حزبوڵڵا بەرپرسی هێرشەکەی شەوی چوارشەممەی هەولێر بووە./.