بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی سابرین نیوز شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بەشی سەربازیی کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کراوەتە ئامانج.
سابرین نیوز ڕایگەیاندووە کە کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر بە درۆنێک کراوەتە ئامانج.
هاوکات سەرچاوەیەکی کوردی ڕایگەیاندووە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیستراوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی هێرشەکەی سەر کۆنسووڵخانەی ئەمریکای پشتڕاست کردووەتەوە./.