بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: دوژمن نایەوێت ئێران بە پیشەسازی ناوەکی، پیشەسازی پێشکەوتی سەربازی و درووستکردنی ئۆتۆمبێلی پێشکەوتوو بگات و کەڵک لە زانست وەربگرێت بەڵام گەنجانی ئێمە لە شەڕی ئیرادەکان بێهیوایی دوژمنیان کردووەتە ئامانج.
ناوبراو وتی: دوژمن نایەوێت گەلی ئێران بەم هەموو گەمارۆ و هەڕەشەوە هەنگاوی گەورە لە پێناو سەربەخۆیی و پێشکەوتنی خۆی هەڵبگرێت.
ڕەئیسی وتی: کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێرانیان دزی بەڵام ئێران ئەوەی سەلماند کرد کە سەردەمی لێدە و بڕۆ کۆتایی هاتووە، دەستمان بە سەر دوو کەشتی ئەواندا گرت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە گەلی ئێمە لە پێناو ئامانجە ڕەواکانی خۆی و گەیشتن بە ئامانجەکانی، یەک هەنگاو لە هەڵوێستەکانی پاشەکشە ناکات.
ڕەئیسی وتی: داهاتووی ئێران زۆر ڕوونە و لە شەڕی ئیرادەکان، داهاتووی وڵات لە سەر دەستی گەنجان بە ڕووی دەبینین./.