بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتژمێر 7 و 30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ی حوزەیران، خانوویەکی چوار نهۆمی لە شاری نەوسود ی سەر بە قەزای پاوە لە پارێزگای کرماشان بە هۆی لێچوونی گازەوە ڕووخا و بەهێزبوونی تەقینەوەکەش هێندە بووە کە بووەتە هۆی ڕووخانی دوو خانووی دیکەی دراوسێی.
هێزەکانی بەرگری شارستانی و مانگی سوری ئێرانی لە پارێزگای کرماشان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە و نەخۆشخانەی ئایەتوڵڵا تاڵەقانی کرماشان گواستووەتەوە./.