بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، ڕۆژی پێنج شەممە 9 ی حوزەیران، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی روسیا الیوم، وتی: لە ئەگەری هێرشی سوپای تورکیا لەو ناوچانەی کە سوپای سوریا بوونی هەیە بەرگری دەکەین بەڵام سوپای سوریا لە هەموو ناوچەکاندا نییە.
ناوبراو وتی: دوو ساڵ و نیو بەر لە ئێستا لە نێوان سوپای سوریا و تورکیا ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی ڕوویدا و سوپای سوریا هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێکی سوپای تورکیا لە ناو خاکی ئێمە.
ئەسەد وتی کە ئەگەر ئەم دەرفەتە نەبێت خۆڕاگری خەڵک بوونی هەیە./.