بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەواڵی وتووێژی نێوان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و ئێران لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی و دانوستانەکانی ڤیەننا لە میدیاکانی ڕووسیا بڵاو بووەتەوە.
تۆڕی هەواڵی ڕیا نووستی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی لە کۆشکی کرملێن ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵەکانی دیپلۆماسییەکان لە پێناو گەیشتن بە ڕێکەوتن لە سەر پلانی ناوەکی ئێران ڕاگەیاند.
کرملێن وردەکاری زیاتری لە سەر ئەو پەیوەندییە تەلەفوونییە ئاشکرا نەکردووە.
دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە هەڵگرتنی سزا و گەمارۆ زاڵمانەکانی سەر ئێران چەند مانگێک دەبێت کە بە هۆی پیلانەکانی ئەمریکاوە ڕاگیراوە./.