بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وزیرێکی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەندامی پارتی لیکود جەختیکردەوە کە حکومەتی ئێستای تەل ئەبیب بە سەرۆکایەتی نەفتالی بنێت لە ئاکامی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێستاوە، حکومەتێکی لاواز و بێ توانایە.
دانی دنۆن بە کەناڵی 7 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاند کە حکومەتی ئێستای تەل ئەبیب لە ئەکامی هەڵوێستی لاوازی لە بەرامبەر سەرجەم کێشەکان، بەرەو هەڵوەشانەوە و ڕووخان دەڕوات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابیەنی نوێی ئیسرائیل دەست پێدەکات، داوای لە نەفتالی بنێت کرد کە واز لە پۆستەکەی بێنێت.
دنۆن وێڕای ڕەتکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێ، جەختیکردەوە کە دەبێت حکومەتێک پێک بهێندرێت کە بتوانێت ئاسایش و سەقامگیری دابین بکات.
نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تەل ئەبیب کەوتووەتە سەر دووڕیانێکی مێژوویی و لە قۆناغێکی کەم وێنەدایە کە بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات./.