بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیری دەرەوەی هیندستان لە تویتێکدا هەواڵی وتووێژی لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان نیودهلی و تاران ڕاگەیاند.
سوبرامانیام جایشانکار وەزیری دەرەوەی هیندستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە بۆنەی سەردانەکەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە وتووێژەکان لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەبێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 8 ی حوزەیران بە سەردانێک گەیشتە هیندستان.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند کە سەردانەکەی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبێت./.