بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران و عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕێکەوتنێکی هاوبەشیان لە سەر 5 دۆسیەی گرنگ بە تایبەت ڕێکخستنی سەردانی زیارەتکارانی ئێران بۆ عێراق لە ڕێگای سنوری وشکانییەوە واژۆ کرد.
بە پێی ئەو ڕێکەوتنە، ڕۆژانە 2 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە ڕێگای خاڵی سنوری وشکانییەوە سەردانی عێراق دەکەن.
وەزیری ناوخۆی عێراق بە ئاماژە بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە، جەختیکردەوە کە ڕێکەوتنەکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزیرانی ناوخۆی هەر دوو وڵات لە سەر چەندین تەوەری دیکەی وەک ئاسایشی سنورەکان، چاودێری خاڵە سنورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان گەیشتنە ڕێکەوتن./.