بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی ڕایگەیاند کە سەرجەم قەرزی هاوردەی گازی ئێران پەیوەندی بە کابینەکانی ڕابردووەوە هەیە و کابینەی ئێستای عێراق هیچ قەرزێکی لا نەماوە.
ناوبراو سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق وتی: بەغدا لە نزیکبوونەوەی تێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیە ڕۆڵی گەورەی هەبووە و دانوستانەکانیش کە لە بەغدا بەڕێوەچووە، بەرەوپێشچوونی باشی هەبووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر ڕەوشی ناوخۆی وڵاتەکەی وتی کە قەیرانی سیاسی ئێستا کاریگەریی لە سەر کارنامەی حکومەت دەبێت و هەندێک هەوڵ دەدەن حکومەت بە بەرپرسی شکستی لایەنەکانی دیکە بناسێنن./.