بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزیری وزەی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی بەغدا دەکات.
ئەو سەرچاوە بە فۆرات نیوزی ڕاگەیاندووە کە لە سەردانەکەی عەلی ئەکبەر مێحرابیان بۆ بەغدا، چەندین پرسی پەیوەندیدار بە ئاو و وزە لە نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی ئێران و عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵبارین و پشکی ئاو و ڕووبارە هاوبەشەکان لە پەیوەندی بەردەوامدان./.