بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی تورکیا ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سبەی دووشەممە 6 ی حوزەیران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنکەرە.
ئەمەش یەکەم سەردانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە بۆ تورکیا لە پێگەی وەزیری دەرەوەی ئێراندا.
ئاژانسی فەرمی تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا 8 وەزیری دەرەوەی دیکە، بە تایبەت وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا و نەرویج سەردانی ئەنکەرە دەکەن./.