بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین، یەک شەممە 5 ی حوزەیرانی 2022، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە شاری داگیرکراوی قودس، عەرەبی و ئیسلامییە و دەمێنێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە قودسی داگیرکراو، بەرەی شەڕی عەرەبی – زایۆنیستییە و هەر چەندە دەسدرێژی و هێرشەکان بەردەوام بێت، موڵەتی ئەوە نادەین بە جولەکە بکرێت.
خۆڕاگری فەڵەستین وێڕای جەختکردنەوە لە بەردەوامی ئامادەبوونی خەڵکی ئەم وڵاتە لە مزگەوتی ئەقسا و ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان، ڕوونیکردووەتەوە کە ئیرادەی گەل بۆ شکستی پیلانی زایۆنیستەکان، بەهێزتر و بەتواناتر دەمێنێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا جەختکراوەتەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی بەردەوامی دەسدرێژییەکانی سەر قودس و مزگەوتی ئەقسایە و بژاردەی خۆڕاگری، بژاردەیەکی درووست و ستراتیژی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیزمە.
ئەو گرووپانە لە کۆتاییدا جەختیان کردوووەتەوە کە ئۆممەی ئیسلامی دەبێت لە سەرجەم ئاستەکاندا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەسدرێژی، هەوڵ بدەن و بە مەبەستی پێکهێنانی بەرەیەکی فەڵەستینی – عەرەبی – ئیسلامیی یەکگرتوو بۆ پاڵپشتی لە مزگەوتی ئەقسا و قودس گوشارەکانیان چڕ بکەنەوە./.