بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ حەسەن بەغدادی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی سی و سێهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) کە لە زاحیەی باشوری بەیروت بەڕێوەچوو، جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم پشتیوانی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستینە.
ناوبراو وتی: دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە شۆڕشێکی جیاواز و سەربەخۆی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان دامەزراند کە بووەتە نموونەیەک لە چاکسازی و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی موسڵمانان.
بەغدادی وتی: ئێران هاوکاری ئەوانە دەکات کە دەیانەوێت وڵاتی خۆیان بپارێزن یان لە داگیرکاری ئازادی بکەن و لە لوبنان بۆ ئازادکردنی باشور و پاراستنی لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی دوژمن باشترین هاوکاریی هەبووە.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵا وتی: بەوانەی هیوایان بە ئەمریکا و سیاسەتەکانی ماوە، دەڵێین کە کەڵک لە ئەزموونی ڕابردوو وەربگرن، ئەمریکا ناتوانێت ئەوانەی لوبنانیان لە دەستی زایۆنیستەکان و داعش پاراستووە، لە گۆڕەپانەکە بکاتە دەرەوە، دڵنیایی بە ئێوە دەدەین کە بە ئەنجامێک ناگەن، موڵەتی ئەوە بە ئێوە و ئەمریکییەکان نادەین تۆزقاڵێک لە خاکی لوبنان لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو ببەن./.