بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ماهر حەمود ڕایگەیاند کە ئیمام خومەینی (رە) لە مەکتەبی ئیسلامەوە شۆڕشیان کرد و تەنیا پەیوەندییان بە یەک پێکهاتە، مەزهەب یان سەردەمێکی تایبەتەوە نییە.
ناوبراو وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پیلانگێری دەکەن لە بەر ئەوەی کە تاوانەکانی ئەوان ئاشکرا دەکات و هیوای گەلانی موسڵمان و زوڵملێکراوانی جیهان زیندوو دەکاتەوە.
سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی خۆڕاگری وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و هێزەکانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی ڕوبەڕوی شۆڕشی ئیسلامی دەبنەوە لە بەر ئەوەی کە دژی پیلانگێڕییەکانی ئەوانە لە وڵاتانی ئیسلامی، هەر بۆیە ئێمە بەم شۆڕشە و بنەماکانی تا ئازادی قودسی پیرۆز پابەند دەمێنینەوە./.