بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیدات ئوناڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنکەرە درێژە بە چالاکییەکانی لە دژی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە دەدات کە هەڕەشەن لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی.
ناوبراو بە تەلەفوون وتووێژی لە گەڵ نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نوێنەری ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە هەڕەشەکان لە سەر ئەنکەرە لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریاوە زیاتر بووە و پەکەکە و یەپەگە نەک تەنیا بۆ یەکپارچەیی خاکی سوریا بەڵکوو بوونەتە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیاش./.