بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چاوپێکەوتنی نێوان بەهرام عەینوڵڵاهی وەزیری تەندرووستی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، هەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا و گرنگیی بۆ گەلانی ئێران و عێراق، بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا کە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئێران بەڕێوەچوو، بەرهەم ساڵح جەختی لە سەر گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و چالاککردنەوەی ڕێکەوتنە واژۆکراوەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە.
وەزیری تەندرووستی ئێران لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کۆبووە./.