بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تامیر پاردۆ سەرۆکی پێشووتری دەزگای هەواڵگری مۆساد (2011 تا 2016) لە کۆنفرانسێکی ئەمنیدا بە ڕاشکاوانە سەبارەت بە داڕمانی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی هۆشداریی دا.
ناوبراو کە لە کۆنفرانسی ئاسایش و ستراتیژی داگان لە کۆلێژی نتانیا ئەکادیمیا قسەی دەکرد، وتی کە ئیسرائیل تووشی چەند بەرەیی ناوخۆیی بووە و ئەمەش بەرەو داڕمانی دەبات.
ناوبراو بە ئاماژە بە نەفرەتی بەرامبەری دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان لە یەکتر کە وەک سیستەمێکی خۆڕۆخێنەر ناو بردووە، وتی کە لە پاش چوار خولی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لە پەرلەمان، هێشتا ژمارەیەک کەس بوونیان هەیە کە نەفتالی بێنت وەک سەرۆک وەزیران بە فەرمی ناناسن.
ئەو بەرپرسەی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئەگەر چارەسەری دوو دەوڵەتی قبووڵ نەکرێت، تەنیا جێگرەوە، یەک دەوڵەتییە و لەو کاتەشدا جولەکەکان کەمینە دەبن./.