بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هانس گرۆندبێرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕایگەیاند کە لایەنەکانی پەیوەندیدار بە قەیرانی یەمەن بە هەمان مەرجی پێشووی ڕێکەوتنی سەرەکی، ڕەزامەندییان لە سەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە دەربڕیوە.
بە پێی ئەو هەواڵەش، ئاگربەستەکەی یەمەن لەمڕۆوە دیسانەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گرۆندبێرگ ڕایگەیاندووە کە تا گەیشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسیی بەردەوام، درێژە بە هەوڵەکانی دەدات.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەژکان، 2 ی نیسانی 2022، ئاگربەستێکی دوو مانگەی لە یەمەن ڕاگەیاند و بەو پێیەش سەرجەم هێرشە وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکان ڕادەگیرێت و ئاسانکاری بۆ هاتنی 18 کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بۆ بەندەرەکانی حۆدەیدە و هەروەها موڵەتی گەشتی هەفتانەی فڕۆکەخانەی سەنعا دەدرێت. ئەگەرچی ئەم ڕیکەوتنی ئاگربەستە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە و سعوودیە و هاوپەیمانەکانی بەردەوام لە هێرش و گەمارۆکانیان بۆ سەر یەمەن و خەڵکەکەی بەردەوام بوون./.