بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێک لە وەزارەتی کارەبای عێراق ماوەی تەواوبوونی پێویستی وڵاتەکەیی بە گازی هاوردەکراوی ئێران ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی هاوردەی گازی ئێران، لە وەرزی هاویندا عێراق تووشی کەمبوونی کارەبا دەکات.
سەعد فەریح بەڕێوەبەری بەشی سووتەمەنی لە وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە ساڵی 2017 دوو گرێبەستی لە گەڵ ئێران بۆ هاوردەی 35 ملیۆن مەتری سێجا گاز لە مانگی ئایار تا تشرینی یەکەم بۆ ناوچەکانی باشور و ناوەڕاست واژۆ کردووە کە کۆی گشتی هەر دوو گرێبەستەکە دەکاتە 70 ملیۆن مەتری سێجا.
ناوبراو وتی: عێراق پارەی گازی هاوردەکراوی ئێرانی لایە کە دەبێت ڕادەست بکرێت و یەک ملیار و 640 ملیۆن دۆلارە و پێدانی ئەو قەرزەش، دەستەبەری هاوردەی گازی ئێران دەکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی 6 تا 10 ساڵی دیکە پێویستی بە هاوردەی گازی ئێران هەیە تا وەزارەتی نەوت بتوانێت پرۆژەکانی تەواو بکات و بەمەش عێراق لە کێڵگەکانی خۆی گازی پێویست دابین بکات./.