بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی سەلاجقە ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە لە ڕۆژانی ڕابردوو سەردانی سوریا و عێراق کراوە وەک دوو وڵاتی سەرچاوەی خۆڵبارینەکان لە بەر ئەوەی کە کاریگەری ئەوان لە سەر وڵاتی ئێران هەیە.
ناوبراو وتی کە لە عێراق چەندین کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیرانی ژینگە، دەرەوە، کشتووکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان کراوە کە هەمووان لە سەر دەستپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کۆدەنگییان هەبووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران وتی کە بڕیار دراوە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی داهاتوو ڕێکەوتنێک لە گەڵ لایەنی عێراقی واژۆ بکرێت.
سەلاجقە وتی کە لە سوریاش یادداشتێکی لێک تێگەیشتن واژۆ کراوە کە بە پێی ئەوەش لە یەکەم هەنگاودا لە شاری دەیرەزۆر دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە./.