بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شەهباز شەریف کە بڕیارە ئەمڕۆ بە سەردانێکی سێ ڕۆژە بگاتە تورکیا، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پاکستان لە گەڵ ئێران و سعوودیە وتی: پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ ئەم دوو وڵاتە گەورە ئیسلامییە بۆ پیرۆزییەکان، بیروبڕوا، مێژوو، کەلتور و داب و نەریتی هاوبەش دەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: پاکستان پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ سعوودیە هەیە و بە هەمان شێوە پەیوەندییەکی باشیشی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.
شەهباز شەریف وتی: پاکستان یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامییە و بەردەوام پاڵپشتیی لە ئامانجی موسڵمانان کردووە.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان سەبارەت بە ئەفغانستانیش وتی کە هەر ناسەقامگیری و ئاڵۆزییەک لەم وڵاتە کاریگەریی لە سەر دراوسێکان و ناوچەکە هەیە./.