بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی یەکی حوزەیرانەوە هەناردەی گاز بۆ وڵاتی دانیمارک ڕادەگرێت.
ئەو بڕیارەی ڕووسیا پاش ئەوە بووە کە دانیمارک ڕەتیکردووەتەوە پارەی گازی هاوردەکراوی خۆی لە ڕووسیا بە ڕوبڵ ڕادەستی مۆسکۆ بکات.
پێشتر ڕووسیا هەناردەی گازی بۆ وڵاتانی هۆڵەندا، پۆڵەندا، فینلەندا و بۆلگاریا ڕاگرتبوو.
چارڵز میشل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپاش ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ گەمارۆدانی بەشی زۆری هاوردەی نەوتی ڕووسیا گەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.