بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبی بێری بە 65 دەنگ لە کۆی 128 دەنگ جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەڵبژێردرایەوە، 40 دەنگیش پووچەڵکرایەوە و 23 ئەندامیش دەنگی سپییان دابوو.
نەبی بێری لە یەکەم وتاری پاش هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی کە دەستی هاوکاری لە پێناو ڕزگارکردنی وڵات بەرەو هەمووان درێژ دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە دەبێت لە ڕەتکردنەوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دوژمن، بە بێ گرنگیدان بە گوشارەکان، پێکەوە یەکگرتوو بین.
نەبی بێری لەدایکبوونی 28 ی کانوونی دووەمی 1938 ی وڵاتی سێرالئۆنی ئەفریقایە و تەمەنی 84 ساڵە. ناوبراو لە ساڵی 1992 بۆ یەکەم جار بووە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان و تا ئێستا حەوت خولی بەردەوامە کە لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە./.