بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبوڵڵای لوبنان سیاسەتی سعوودیەی بە گەورەترین بەربەست لە بەردەم یەکڕیزی و ڕێکەوتنی نیشتمانی لە لوبنان و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە سەر ئاشتەوایی ناوخۆیی ئەم وڵاتە ناو برد.
ناوبراو وتی: سعوودیە پاڵپشتی لە ئاژاوەگێڕی لە لوبنان دەکات و پاش هەڵبژاردنەکانیش داوای لە لایەنگران و بەکرێگیراوەکانی خۆی کرد درێژە بە هێرش و پڕوپاگەندەکانیان لە دژی خۆڕاگری بدەن و ڕێکەوتنی نێوان لوبنانییەکان ڕەتبکەنەوە.
ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵا وتی: لە هەمووش خەراپتر ئەوەی کە سیاسەتی سعوودیە لە نزیکبوونەوە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی لە لوبنان و فەڵەستینی داگیرکراو.
شێخ قاووق ڕایگەیاند کە عەرەبەکان هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستین لە مزگەوتی ئەقسا و وتی: ئەوان وازیان لە فەڵەستین هێناوە و ئەوەیان سەلماندووە کە بانگەشەی عەرەببوونی خۆیان درۆیە.
وتیشی کە ئێمە نوێنەری ڕەسەنی عەرەبی و پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و ئەو خۆڕاگرییەین کە ڕێگری لە دەسدرێژیی دوژمن دەکات و ئەمڕۆ و داهاتووش بە هاوکاری نزیک لە گەڵ خۆڕاگری فەڵەستین دەبین./.