بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سیاسەتی حکومەتی ئێستای ئەم وڵاتە لە ئۆکرانیا دەتوانێت بگاتە شەڕی سێهەمی جیهانی.
ناوبراو وتی کە ئەگەر من لە هەڵبژاردنەکانی 2020 دەبوومە سەرۆک کۆمار، هیچ کات شەڕی ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا.
ترەمپ وتی: لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج بۆش ئەوان جۆرجیایان لە دەستدا، لە سەردەمی باراک ئۆباما کرێمە و لە سەردەمی بایدن هەموو شتێک لە دەستچووە، بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتداری من هیچ شتێک لە دەست نەدرا.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی: ئێمە ملیۆنان مرۆڤ لە دەست دەدەین بەڵام ڕەنگە شەڕێکی سێهەمی جیهانیمان هەبێت./.