جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

کۆتایی هاتنی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ  

ئایار 28, 2022
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

جام کوردی – كار و چالاكییەكانی بیست و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ ئێوارەی شەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ لە سلێمانی كۆتایی هات.

مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ لە سەرەتای مەراسیمەكەدا وتاری كۆتایی فێستیڤاڵی گەلاوێژی پێشكەش كرد.

دواتر وتاری لیژنەكانەی بواری “چیرۆك و لێكۆڵینەوەو شیعر” لە  لایەن سەرۆكی لیژنەكانی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی براوەكان پێشكەشكران  و خەڵات بەسەر براوەكاندا دابەشكران كە بریتی بوون لە :

خەڵاتەكانی بواری شیعر:

– یەکەم:  دڵدار محەمەد  و داستان مارف کەریم .

 ⁃خەڵاتی دووەم: شوان تۆفیق  یاسین.

 ⁃خەڵاتی سێیەم: گوڵاڵە عوسمان  .

خەڵاتەكانی بواری لێكۆڵینەوە :

– یەکەم: موحسین عەبدولڕەحمان  و ئاریان سەلیم خدر.

دووەم: محەمەد حەقمورادی.

سێهەم: محەمەد نەبی ئیبراهیم.

خەڵاتەكانی بواری چیرۆك :

یەکەم: دڵبرین عەبدولفەتاح و خاترە محەمەدی.

دووەم: ئەنوەر عەرەب .

سێهەم: كاروان محەمەد فەتاح  و ئەمجەد غوڵامی .

رۆژی 25ئایاری2022 بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، لە دەستپێکێکی تەواو جیاواز و پڕ لە میوان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی نەتەوە و وڵاتە جیاوازەکان، لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد.

لە سەرەتای دەستپێکی فێستیڤاڵدا، فیلمێکی دیکۆمێنتەری دەربارەی بیست و چوار فێستیڤاڵی ڕابردوو نمایش کرا. دواتر ژمارەیەک کەسایەتی وتاریان خوێندەوە.

د.ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ئاماژەی بەوە دا، فێستیڤاڵی گەلاوێژ نموونەیەکی بەرزی ئاوێتەبوونی نووسەران و ئەدیبانە لە وڵاتە جیاوازەکانەوە و جەختی لەوە کردەوە، دەیانەوێت فێستیڤاڵ دوای فێستیڤاڵ زیاتر بگەشێننەوە و خزمەت بە بوواری کولتوور و ڕۆشنبیری و شاری سلێمانی بکەن.

هاوکات وتارێک لە لایەن بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق خوێندرایەوە و تیایدا ڕایگەیاند: هاتووین بەشێک بین لەو بەهرە و داهێنانەی گەلاوێژ هەڵێگرتووە. هاتووین بۆ سلێمانی کە ئەستێرەیەکی گەورەیە بۆ لەخۆگرتنی نووسەران و ڕووناکبیران.

دواتر حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی خوێندەوە و باسی لەوە کرد، شانازی بە پاڵپشتیکردنی فێستیڤاڵی گەلاوێژەوە دەکەن و وەک حکومەتی هەرێم بە گرنگی و سوپاس و ڕێزەوە دەڕواننە گەلاوێژ.

لە درێژەی وتارەکاندا، مەلا بەختیار، سەرپەرشتیاری گشتیی فێستیڤاڵی گەلاوێژ وتارێکی خوێندەوە و ئاشکرای کرد، گەورەترین شانازیی ٢٤ ساڵی ڕابردووی دوو شتە، ئەوانیش یەکەمیان ئەوەیە کە لە هەموو فێستیڤاڵەکاندا هیچ وشەیەک سانسۆر نەکراوە. دووەمیش ئەوەیە کە نەمانهێشتووە بە هیچ شێوەیەک سیاسەت تەداخولی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بکات لە هیچ ڕوویەکەوە. چونکە بەبێ ئازادی داهێنان نییە، خەتەریشە حزب دەست وەربداتە ئازادییەکانی خەڵکەوە.

مەلا بەختیار سەبارەت بە ناوی فێستیڤاڵ کە بە گەلاوێژەوە ناونراوە ڕوونکردنەوەی دا و وتی: “هەندێک دەڵێن لەبەر بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد ئەوەمان کردووە، هەندێکیش دەڵێن لە ترسان. ئێمە ئەوە لەدایک نەبووە کە لێی دەترسین. بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە لە مێژووی هاوچەرخدا هیچ سەرکردەیەک نییە هەڵەی ستراتیژیی نەکردبێت. بەڵام کوا بەقەدەر ئیبراهیم ئەحمەد داهێنانیان هەبووە؟ لەبەر ئەو مێژووەی بە ئەدەب و گەلاوێژ و ژانی گەل و خەیاڵە فراوانەکەی ئیبراهیم ئەحمەد ئەم فێستیڤاڵەمان ناونا گەلاوێژ.”

دواتر هەریەکە لە شەهرامی نازری، ئەحمەد سالار، فواد مەجید میسری، ئەرخەوانی شاعیر، مەزهەری خالقی، ئەنوەر قەرەداغی و مەلا بەختیار، یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژیان پێشکەش کرا و ڕێزیان لێ نرا.

لە هەمان کاتدا شیعری کوردی، فارسی و عەرەبی خوێندرانەوە.

“گەشتێک بە سلێمانیدا”، ناونیشانی چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری سلێمانی بوو، کە لە لایەن تیپی مۆسیقای سلێمانییەوە بە سەرپەرشتیی ئەنوەر قەرەداغی ئامادە کرابوو، نمایش کرا.

هەروەها بە بەشداریی دوو هونەرمەند ئۆرکێسترای کۆلێژی میوزیک لە زانکۆی سلێمانی، بە سەرپەرشتیی عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە پێشکەش کرا. جگە لەوانەش، گرووپێکی میوزیکی تێکەڵ لە نەتەوەی جیاواز، کە هەژار زەهاوی یەکێکیان بوو، چەند گۆرانی و پارچە میوزیکێکیان پێشکەش کرد.

فێستیڤاڵەکە لە ماوەی ڕۆژانی بەڕێوەچوونی دا بە گوێرەی بەرنامەی داڕێژراو بەردەوام بوو.

لە میانی چالاكییەكانی دووەم رۆژی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژدا، پانێلێك لە ژێر ناونیشانی “گەشتێك بەنێو ئەدەبیاتی بیست و پێنج ساڵەی گەلاوێژدا بەڕێوەچوو  بۆ  هەریەك لە ” د.محەمەد تاتانى، د. موحسین ئەحمەد عومەر، یاسین ئافتاو و م. خەسرەو میراودەلی” .

دواتر لە دیداری “دڵشاد  عەبدوڵا” بۆ شیعر، شیعرە هەڵبژێردراوەكانی پێشبڕكێی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ، لەلایەن شاعیرانی بەشداربوەوە پێشكەش كران.

لە بەشی دووەمی چالاكییەكاندا، پانێلی “بوژاندنەوەی میوزیكی كوردی و ئەزموونی نوێ” بۆ هەریەك لە  ” د.عەبدوڵا جەمال سەگرمە ، م.گۆران كامیل، هەژار زەهاوی، م.ناسك حەسەن،  م.شێركۆ محەمەد ساڵح”  بەڕێوەچوو، دواتر خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەخشرایە سەرجەم پانێلستانی بەشداربوو.

لە پەراوێزی رۆژی دووەمی فێستیڤاڵیشدا مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی “شێوەكاریی كوردیی و عێراقیی هاوچەرخ” لە نوسینی “د. شەوقی موسەوی” سازكرا.

بە كوڕێكی شیعریی هاوبەش بۆ شاعیرانی “سلێمانی، هەولێر، دهۆك، كەركوك، هەڵەبجە، میسر و ئێران” چالاكییەكانی رۆژی دووەمی فێستیڤاڵ كۆتایی هات.

لە درێژەی كارو چالاكییەكانی رۆژی سێهەمی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژدا، لە هۆتێل رەمادا، چەند پانێلێك بەڕێوەچوو .

پانێڵی یەکەم – بەرەو بونیادنانی سیاسەتی کولتووری بۆ بەڕێزان “م. عەبدولحسێن شەعبان- فەلسەفەی توندوتیژی و ناتوندوتیژی لەنێوان پیرۆزیی و گڵاوی / مالک موتەڵیبی- شوناسی رۆشنبیری و پەناگرتن لە گومان / د. ریم بسیونی- رۆمان و مێژوو و شوناسی رۆشنبیری”. بەڕێوەبەری پانێڵ: د. ابتیسام ئیسماعیل قادر.

پانێڵی دووەم – کولتوور لە نێوان ئایدیا و پراکتیزەکردندا،  بۆ بەڕێزان “شوان عەتوف – ئامرازەکانی پراکتیزەکردنی سیاسەتی کولتووری / موحسین ئەدیب – زمانی ستاندارد لەنێوان زار و پەنجەدا، خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ زمانی ستانداردی کوردی / لهۆن قادر – کولتووری بەرهەمهێنانی ستەمکاری”. بەڕێوەبەری پانێڵ: د. ماجید خەلیل.

لە چالاكییەكانی دوا نیوەڕۆشدا رێورەسمی ئیمزاکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (دیموکراسی و چەپ، گلان و راسان) لە نوسینی مەلا بەختیار، بەڕێوەچوو.

لە پانێلێكی تردا “کولتوور و پلانی نەتەوەیی” گفتوگۆی لەبارەوە كرا لەلایەن بەڕێزان “م. عەباس موخبر- سیاسەتی کولتووریی و رەخنە وەک گفتوگۆ / م.هانیە رەجەبی/ شوناس و ستراتیژی کولتووریی”. بەڕێوەبەری پانێڵ د. بەختیار سەجادی.

لە بەشێكی تری چالاكییەكاندا، پانێلێكی شێوەكاریی بەڕێوەچوو لە ژێرناونیشانی، دیداری (جەمال بەختیار) بۆ شێوەکاریی: بۆ بەڕێزان  “د. کازم نویر – راگری کۆلیژی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی دیوانیە، (ئالنگارییەکانی بەردەم هونەری شێوەکاری هاوچەرخ لەعێراق /  خەیری ئادەم – لەبارەی ئەزموون و دنیابینی هونەریی خۆیەوە / هونەرمەند نیازعوسمان – خوێندکاری دوا قۆناغی دکتۆرا لە هونەر، پێگەی ئەزموونی ئیستاتیکی و هونەر لەلای تاک لە کۆمەڵی کوردەواریدا و هۆکار و لێکەوتەکانی. بەڕێوەبەری پانێڵ/ محەمەد فەتاح.

لە كۆتا چالاكی سێهەم رۆژیشدا ،كاتژمێر 8:00 ی شەو لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی شانۆگەری (ماڵی خۆشەویستی)لە نووسینی: داستان بەرزان، پێشڕەو حسێن ، دەرهێنانی: هونەرمەند پێشڕەو حسێن، بەڕێوەبەری بەرهەم: سۆران نەقشبەندی، نمایشكرا./ ڕاپۆرت: ڤینۆس تۆفیق

Previous Post

عادل عەبدولمەهدی: تا لە دەستی ئیسرائیل ڕزگار نەبین، ئاشتی و سەروەری مسۆگەر نابێت

Next Post

تەلعەت تاهیر: دەبێت ناوکەکەی کۆمەڵگای کوردی هونەر، بیرکردنەوە، فیکر و هۆشیاری بێت

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
تەلعەت تاهیر: دەبێت ناوکەکەی کۆمەڵگای کوردی هونەر، بیرکردنەوە، فیکر و هۆشیاری بێت

تەلعەت تاهیر: دەبێت ناوکەکەی کۆمەڵگای کوردی هونەر، بیرکردنەوە، فیکر و هۆشیاری بێت

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020