بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی کشتووکاڵ و خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە ئێران لە وەبەرهێنانی 20 بەرهەمی گرنگی کشتووکاڵی لە جیهان پێگەی 3 تا 19 ی مسۆگەر کردووە. دوایین ئاماری ڕێکخراوی کشتووکاڵ و خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پشت بە ئامارەکانی ساڵی 2020 دەبەستێت، پیشان دەدات ئێران یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانە لە جیهان و پێگەیەکی گرنگی لەم بوارەدا هەیە.
پێگەی سێهەمی ئێران لە وەبەرهێنانی 4 بەرهەم
ئێران سێهەم وەبەرهێنەری گەورەی جیهانە لە بەرهەمەکانی وەک خورما، هەنگوین، فستق و گوێز. وەبەرهێنانی ساڵانەی خورما لە ئێران 1.28 ملیۆن تەنی ساڵانەیە و وڵاتانی مسیر و سعوودیە لە پلەکانی یەکەم و دوومدان. ئێران ساڵانە 80 هەزار تەن هەنگوین بەرهەم دێنێت کە لە پاش چین و تورکیا لە پلەی سێهەمدایە. چین گەورەترین وەبەرهێنەری هەنگوینی جیهانە بە وەبەرهێنانی ساڵانە 458 هەزار تەن.
ڕێکخراوی فائۆ ڕایگەیاندووە کە وەبەرهێنانی فستقی ئێران لە ساڵی 2020 بە ڕێژەی 190 هەزار تەن بووە و بووەتە هۆی ئەوەی کە پێگەی ئێران لە پاش ئەمریکا و تورکیا لە پلەی سێهەمدا بێت. ئێران پێشتر پلەی یەکەمی وەبەرهێنانی فستقی هەبووە بەڵام وشکەساڵییەکانی ساڵانی ڕابردوو وایکرد کە ئەم پێگەی ئێران لە ساڵی 2020 دابەزێت. وەبەرهێنانی فستقی ئەمریکا ئەمساڵ 470 هەزار تەن بووە. ئێان هەروەها لە وەبەرهێنانی گوێز بە 356 هەزار تەنی ساڵانە لە پلەی سێهەمی جیهاندایە. لە وەبەرهێنانی گوێز وڵاتی چین بە 1.1 ملیۆن تەنی ساڵانە لە پلەی یەکەم و ئەمریکا لە پلەی دووەمدایە.
ئێران چوارەم وەبەرهێنەری بادەم و شوتی جیهانە
ئێران هەروەها لە وەبەرهێنانی بادەم و شوتی پێگەی چوارەمی جیهانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە. وەبەرهێنانی بادەم لە ئێران 164 هەزار تەن ڕاگەێندراوە بەڵام ئەمریکا بە وەبەرهێنانی 2.37 ملیۆن تەن پلەی یەکەمی هەیە و پاشان وڵاتانی ئیسپانیا و ئۆسترالیا لە پلەکانی دووەم و سێهەمدان.
بە پێی ڕاپۆرتی فائۆ، ئێران بە وەبەرهێنانی ساڵانە 2.7 تەن شوتی لە پلەی چوارەمی جیهاندایە، چین لە پلەی یەکەمی جیهانە بە وەبەرهێنانی ساڵانە 60 ملیۆن تەن و پاشان تورکیا و هیندستان لە پلەکانی دووەم و سێهەمدان. ئێران لە وەبەرهێنانی کیوی پلەی پێنجەمی جیهانی هەیە و ساڵانە 289 هەزار تەن بەرهەم دێنێت. چین، نیوزلەندا و ئیتالیا پلەکانی یەکەم تا سێهەمیان هەیە. چین بە تەنیایی ساڵانە 2.23 ملیۆن تەن کیوی بەرهەم دێنێت.
هەر بە پێی ڕاپۆرتی فائۆ، ئێران بە وەبەرهێنانی 595 ی هەزار تەنی ساڵانە، پلەی شەشەمی باینجانی جیهانی هەیە. لە وەبەرهێنانی ئەم بەرهەمەش چین بە 3.6 ملیۆن تەنی ساڵانە پلەی یەکەم و پاشان هیندستان و میسر لە پلەکانی دووەم و سێهەمدان. ئێران پلەی حەوتەمی وەبەرهێنانی پیاز و تەماتەی جیهانی هەیە کە ساڵانە زیاتر لە 2 ملیۆن تەن پیاز بەرهەم دێنێت. هیندستان گەورەترین وەبەرهێنەری پیازە لە سەر ئاستی جیهان و ساڵانە 26.7 ملیۆن تەن بەرهەمی هەیە. وڵاتانی چین و ئەمریکا لە پلەکانی دووەم و سێهەمدان. وەبەرهێنانی تەماتەی ئێرانیش دەگاتە ساڵانە 5.7 ملیۆن تەن. چین بە 64.7 ملیۆن تەنی ساڵانە، گەورەترین وەبەرهێنەر و پاشان هیندستان و تورکیا لە پلەکانی دووەم و سێهەمی وەبەرهێنانی تەماتەی جیهانن.
فائۆ ڕایگەیاندووە کە ئێران لە وەبەرهێنانی سپیناخ پلەی هەشتەمی جیهانی هەیە و ساڵانە 98 هەزار تەن بەرهەم دێنێت. گەورەترین وەبەرهێنەری ئەم بەرهەمەش چینە بە وەبەرهێنانی ساڵانە 28 ملیۆن تەن و پاشان ئەمریکا و کینیا لە پلەکانی دووەم و سێهەمدا ناویان هاتووە.
فائۆ هەروەها ڕایگەیاندووە کە وەبەرهێنانی پرتەقاڵی ئێران ساڵانە 2.2 ملیۆن تەنە و پلەی نۆیەمی جیهانی هەیە و برازیل بە وەبەرهێنانی ساڵانە 16.7 ملیۆن تەن گەورەترین وەبەرهێنەری جیهانە و پاشان هیندستان و چین لە پلەکانی دووەم و سێهەمدا ناویان هاتووە./.