بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان بە ڕۆژنامەی فیگارۆی فەرەنسای ڕاگەیاند کە مەسقەت نابێتە بەشێک لە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی کە عۆمان هەندێک دەستپێشخەریی بە لاوە باشترە کە پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین دەکەن.
بوسەعیدی وتی کە هەر ڕێکەوتنێک سەبارەت بە کێشەی فەڵەستین دەبێت چارەسەری دوو دەوڵەتیی هەبێت و بگاتە چارەسەری کۆتایی، هەمیشەیی و دادپەروەرانە بۆ ئامانجەکانی فەڵەستین.
وەزیری دەرەوەی عۆمان لە درێژەی لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران لە بەرژەوەندی ناوچەکە و جیهان دەبێت.
وتیشی کە ئەمریکا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی خۆیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناکشێتەوە./.