بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەبدولجەبار لە سەردانەکەیدا بۆ پاریس لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکانی دارایی و وزەی فەرەنسا کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی کرد وەک ئیمکانیاتی عێراق بۆ وەبەرهێنانی گاز پاش تەواوکردنی پرۆژەکانی پەیوەندیدار بە کێڵگە گازییەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە و هەروەها کەڵک وەرگرتن لەو گازەی لە گەڵ نەوتدا دەردەهێندرێت.
ناوبراو هەروەها گرنگی ڕۆڵی عێراقی لە ئۆپێک پڵەس وەک دووەم گەورە وەبەرهێنەری نەوتی ئۆپێک و هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕەکانی جیهان وەبیرهێنایەوە.
وەزیری نەوتی عێراق جەختیکردەوە کە عێراق دەیەوێت لە ساڵانی 2022 تا 2028 وەبەرهێنانی ڕۆژانەی نەوتەکەی تا 8 ملیۆن بەرمیل بەرز بکاتەوە.
ناوبراو هەروەها ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لە پاریس لە گەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ کۆبووە./.