بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێران دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆنانی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس ڕاگرت و ئاڵاکەی ئەوانی هێنایە خوارەوە. ناوی ئەو دوو کەشتییەش بریتییە لە Prudent Warrior و Delta Poseidon.
ئەو دوو کەشتییەش لە کەنداوی فارس، یەکێک لە نزیک بەندەری عەسەلویە و ئەوی دیکە لە نزیک بەندەری لەنگە دەستی بەسەردا گیراوە.
یۆنان مانگی ڕابردوو کەشتییەکی نەوتهەڵگری بە ئاڵای ئێرانەوە ڕاگرت. ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە یۆنان نەوتەکەی ئەو کەشتییەی ڕادەستی ئەمریکا کردووە./.