بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە ئەندامانی گەلی دۆست عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەکەم کە یاسای مێژوویی بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی پەسەند کرد، یاسایەک کە بەشێکی نوێی پڕ لە شانازیی هەڵوێستی بوێرانەی گەلی عێراق لە بەرامبەر پرسە چارەنووسسازەکانی جیهانی ئیسلامە.
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە 26 ی ئایاری 2022 بە ئامادەبوونی 275 ئەندام لە کۆی گشتی 329 ئەندام، یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی پەسەند کرد./.