بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا شەوی چوارشەممە 25 ی ئایاری 2022، لە ساڵیادی دەرکردنی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشوری لوبنان وتارێکی پێشکەش کرد.
نەسروڵڵا لەو وتارەدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی لوبنان بە گەلی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند و وێڕای دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو کەسانەی وەها دەسکەوتێکیان خوڵقاند، بە تایبەت بنەماڵەی شەهیدان و ئەو دیلانەی ساڵانێک لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا مانەوە، وتی: سەرکەوتنەکەی ساڵی 2000 شکستی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی بە هەمووان سەلماند و هیوایەکی دیکەی بە گەلی فەڵەستین بۆ ئازادکردنی خاکەکەیان دا.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: لە ڕۆژانی داهاتوو ڕەنگە لە فەڵەستین هەندێک ڕووداو ببینرێت و ئەمەش دۆخەکە بەرەو تەقینەوە دەبات، ڕێپێوانی ئاڵای زایۆنیستەکان ڕووداوێکی ئاژاوەگێڕیی گەورەیە و خۆڕاگری فەڵەستین لە سەر کاردانەوەکان کۆدەنگییان هەیە و ڕەنگە دۆخەکە بەرەو تەقینەوەیەکی گەورەش لە ناوخۆی فەڵەستین بڕوات.
ناوبراو وتی: دوژمن کارێک نەکات کە بۆ مانەوەی کاتیی خۆی ئەنجامی کارەساتباری هەبێت، هەر ڕووداوێک لێکەوتەی مەترسیداری بۆ ناوچەکە دەبێت و ئەڵبەت ئەمەش بەندە بە هەڵەی دوژمنەوە./.