بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، واسیلی نبنزیا لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە شەوی چوارشەممە بەڕێوەچوو، وتی: سوریا سەرکەوتنی گەورەی لە شەڕی دژ بە تیرۆردا مسۆگەر کردووە و ئەوەی کە ڕێگری لە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە دەکات داگیرکردنی بەشێک لە خاکی سوریایە لە لایەن ئەمریکاوە.
ناوبراو ئەمریکای بە تاڵانکردنی سەرچاوە سرووشتی و کشتووکاڵییەکانی سوریا تۆمەتبار کرد و وتی: ئەمریکا بە نایاسایی پەرە بە بازرگانیی دانەوێڵەکان و نەوتی سوریا و بەقاچاخبردنی بۆ دەرەوەی ئەم وڵاتە دەدات.
نبنزیا وتی کە ئەمریکا گەنم و نەوتی سوریا بە تاڵان دەبات لە کاتێکدا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی وزە و خۆراک بە پێویست دادەنرێت.
باڵیۆزی سوریا هەروەها ڕایگەیاند کە لەو ناوچانەی لە لایەن ئەمریکاوە لە سوریا داگیر کراون، قەیرانێکی مرۆڤی دەبینرێت./.