بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەقینەوەی بۆمبێک لە بازاڕی شاری عەدەن (ناوەندی حکومەتی سەر بە سعوودیە) تا ئێستا 5 کوژراو و 30 برینداری لێکەوتووەتەوە، لە نێو کوژراوەکانیشدا منداڵێک هەبووە.
ئەو تەقینەوە لە ناوەندی بازاڕی شێخ عوسمان ڕووی داوە و بە وتەی فەرماندەی پۆلیسی ناوچەکە، بۆمبەکە لە نێو بەرمیلێکدا چێندرابوو. چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی قەرەباڵغی ئەو بازاڕە، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لەمەش زیاترە./.