بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید کەریمی بە ئاماژە بە موڵەتی چالاکیی 15 کارگەی وەبەرهێنانی ئارد لە پارێزگای کرماشان وتی: 14 کارگە لە ئێستادا چالاکن و یەک کارگەش کە لە بومەلەرزەکەی ساڵانی ڕابردووی سەرپێڵی زەهاو ڕووخابوو، بە هۆی ئەوەی خاوەنەکەی نیازی نۆژەنکردنەوەی نەبووە، داخراوە.
ناوبراو هەروەها وتی: لە پارێزگای کرماشان 61 سایلۆی کەرتی حکومی و تایبەت هەیە کە 10 سایلۆیان بە توانای 359 هەزار تەن گەنم حکومییە و 51 سایلۆش بە توانای هەڵگرتنی یەک ملیۆن و 128 هەزار تەن گەنم پەیوەندی بە کەرتی تایبەتەوە هەیە./.