بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی ئێرانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی جزیرەی قەتەر سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە ئێرانییەکە لە لایەن یۆنانەوە هۆشداریی دا.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە کە ئاماژەیەک بە ناوەکەی نەدراوە، ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییەی یۆنان دەستی بەسەردا گرتووە، نەوتهەڵگرێکە بە بارە نەوتێکی یاسایی.
ڕاشیگەیاندووە کە یۆنان دەیەوێت نەوتەکەی ئێران ڕادەستی ئەمریکا بکات و ئەمەش لای ئێمە قبووڵکراو نییە و کاردانەوەی توندی بە دواوە دەبێت.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕایگەیاندووە کە ئەم کارەی یۆنان دزی دەریاییە و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە و دەبێت دەستبەجێ کەشتییەکە ئازاد بکرێت./.