بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ی ئایاری 2022، هەڵبژاردنەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران لە سێهەم ساڵی تەمەنی ئەم خولەدا بەڕێوەچوو و محەممەد باقر قاڵیباف بە دەنگی 194 ئەندامی پەرلەمان وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران هەروەها هەر یەک لە عەلی نیکزاد و عەبدولڕەزا میسری وەک جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردران./.