بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانگی نیسانی ڕابردوو بڵاو کردەوە.
ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) پیشان دەدات کە ڕێژەی هەناردەی نەوتی خاوی ئەم وڵاتە لە مانگی نیسانی ڕابردوو 101 ملیۆن و 390 هەزار و 662 بەرمیل بووە کە داهاتەکەشی 10 ملیار و 609 ملیۆن و 252 دۆلار بووە.
کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 98 ملیۆن و 100 هەزار و 42 بەرمیل و ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە 2 ملیۆن و 991 هەزار و 60 بەرمیل بووە.
هەر بەرمیل نەوتی عێراق بە شێوازی مامناوەند بە 104.637 دۆلار فرۆشراوە بەڵام عێراق بە فرۆشتنی نەوت بە نرخی زیاتر 71 ملیۆن و 844 هەزار و 712 دۆلار سوودی هەبووە.
نەوتی عێراق لە لایەن 34 کۆمپانیای نێودەوڵەتی لە ڕێگای بەندەرەکانی بەسرە، خۆرعەمیە و بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە دەکرێت./.