بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە کە هیچ کردەوەیەکی تیرۆریستی و نامرۆڤانەی دوژمنی ناپاک بێ وەڵام نامێنێتەوە و تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەکرێتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەمڕۆ ڕواڵەتی شەڕ گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە و بۆ سەرکەوتن دەبێت دەستی یەکتر بگرین و وڵات ئاوەدانتر بکەینەوە، ئەمڕۆ دەسەڵات و خەڵک یەکڕیزییان هەیە و ئەمەش کەرامەتی ئێرانی زیاتر کردووە و هەڕەشەکانی کردووەتە دەرفەت.
فەریق سەلامی وتی: ئێران گەمارۆ ئابورییەکان، زیاترکردنی گوشارەکان و بژاردە سەربازییەکانی لە سەر مێزی دوژمنان هەڵگرتووە و بە بزوتنەوەی وەبەرهێنان، گەمارۆکانی کردووەتە دەرفەتێک بۆ ئاوەدانکردنەوە و نەبوونی بەسراوەیی بە جیهانی دەرەوە./.