بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر وتی کە هاندەری لایەنەکان دەبین بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستانەکان لە ڤیەننا.
ناوبراو لە میانەی وتارێکی لە کۆنفرانسی ئابوریی داڤۆس وتی کە قەتەر نێوەندگێڕی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا نییە بەڵام ئێران دراوسێی ئێمەیە و هەوڵ دەدەین و داوا لە هەمووان دەکەین بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕێنەوە.
میری قەتەر ئاماژەشی بە شەڕی ئۆکرانیا دا و وتی کە ئەم شەڕە قەیرانی وزەی لە سەر ئاستی جیهان قووڵتر کردووە.
شێخ تەمیم سەبارەت بە ئەفغانستانیش وتی کە قەتەر هەوڵ دەدات ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم وڵاتە بکات./.