بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە پەیامێکدا بۆ میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان، پیرۆزبایی ڕۆژی خۆڕاگری و سەرکەوتنی لوبنانییەکانی لە ناوبراو کرد.
ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە 25 ی ئایاری ساڵی 2000 سەرەڕای هەبوونی توانای سەربازیی زیاتر، لە بەرامبەر هێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان شکستی هێنا و بە ناچاری لە باشوری ئەم وڵاتە هەڵهات.
بەشار ئەسەد لە پەیامەکەیدا جەختیکردەوە کە سەرکەوتنی لوبنان لە 22 ساڵی ڕابردوو، قۆناغێکی درەوشاوەی مێژووییە کە مافەکانی گەلی لوبنانی گەڕاندەوە و پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی پووچەڵکردەوە.
ناوبراو هەروەها وتی کە سەرکەوتنی گەلی لوبنان، ڕاستی و درووستی بژاردەی خۆڕاگریی سەلماند، لە بەر ئەوەی کە خۆڕاگری مافێکی سرووشتییە بۆ هەر گەلێک لە سەروەری و دەسەڵاتەکەی پێشێل دەکرێت./.